بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێڕاق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلعەهد جەختی کرد کە دۆخی ئێستا لە عێراق بە هیچ لەونێک ئیزنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نادات چونکوو یاساکانی عێراق لەسەر ئەو بابەتە جەختیان هەیە.
پەرلەمانی عێراق جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی تاوان هێنایە ئەژمار و ئەو یاسایەی پەسەند کرد.
ئەو گەڵاڵە یاساییە بە پێشنیاری ڕەوتی سەدر و پاڵپشتی هەموو لایەنە سیاسییە شیعەکان پێشکەشی پەرلەمان کرا و بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.