وەزیری دەرەوەی عێراق لە گفتوگۆ لە گەڵ هاوتا ئێرانیەکەی وتی: بەمزوانە سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ئێران دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق وحسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر گرینگترین پرسەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق گفتوگۆیان کرد.

فواد حسێن لەم‌گفتوگۆیەدا رایگەیاند لە رۆژانی داهاتوودا عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ئێران دەکات.