بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دوشەممە، لەناوچەی پیشەسازیی کەلار لەکاتی لەحیمکردنی تانکەرێکدا، تانکی سوتەمەنی ئۆتۆمبیلهكه تەقیەوەو بەوهۆیەوە پیشەوەرێک کە کاری لەئۆتۆمبیلەکەدا دەکرد گیانی لەدەستداو کەسێکی تریش برینداربوو.
عەقیدی مافپەروەر عهلی جەمال قهدوری بهڕێوهبهرى ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەو دوو هاوڵاتی دیکەش بەشێکی جەستەیان سووتاوەو لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوەو بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێن، لەئێستاشدا بەمەبەستی توێکاری، تەرمی ئهوكهسهى گیانى لهدهستداوه ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".