بەرپرسانی هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمهەڵگریی فەڕەنسا، خەڵاتی تایبەتی ئەو فێستیڤاڵەیان پێشکەشی پەریز ڕوستەمی کرد بۆ وێنەگری فیلمی بەڵگەیی حەوت سەمفۆنی زاگرۆس

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی داری زێڕینی فەڕەنسا لە ڕۆژانی 20 بۆ 23 ی 2023 بە هاوکاری هاوبەشی چین و فەڕەنسا لە شاری پاریس بەڕێوە چوو. بابەتی فێستیڤاڵەکە”ڕیشە فەرهەنگییەکان” بە جەخت لە سەر ژینگە، مرۆڤ و سروشت ، گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکانە.

ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەو فێستیڤاڵە دوێنێ 23 ی ئاپ بە ناساندی براوەکانکۆتایی هات و لێژنەی ناوبژیوانان خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگریان پێشکەشی پەرویز ڕوستەمی بۆ فیلمی بەڵگەیی حەوت سەمفۆنی زاگرۆس کرد.

پەرویز ڕۆستەمی پێشتر لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر وتبووی: فیلمی دیکۆمێنتاریی حەوت سامفۆنیای زاگرۆس کارێکە لە سەر حەوت مەقامی مۆسیقایی یەکێک لە کۆنترین ئامێرەکانی مۆسیقای کوردی واتا شمشاڵ؛ کە بە شێوازێکی جیاواز لە سەری کار کراوە.

ئەوەشی وتبوو کە ڕەقەمی حەوت لە هەموو ئایین و ئایینزاکاندا پێگەیەکی تایبەتی هەیە و لە نێو کوردەکانیشدا فەلەسفەیەکی تایبەتی هەیە و لەم بەڵگە فیلمەدا تێکەڵ دەبێت بە حەوت مەقامی مۆسیقایی کۆنترین ئامێری مۆسیقایی کوردی واتا شمشاڵ.

ڕۆستەمی ئاماژەی دا کە ئەم بەڵگە فیلمە لە سەر ژیانی ژەنیارێکی گەڕۆکی ئامێری شەمشاڵە کە تەمەنی 85 ساڵە و لەم فیلمە دێکۆمێنتاریەدا ئێمە لە ژیانی ئەم کەسایەتیەوە دەچینە ناو ئەو حەوت مەقامە مۆسیقاییە .