بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق شەوی شەممە 2 ی گوڵان لە پێوەندی تەلەفۆنیدا وێڕای پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزان، لە سەر زەروورەتی هەوڵ بۆ بەرز کردنەوەی زیاتری ئاشتی پێوەندیی دوو وڵاتەکە بە پێی بەستێنەکان و نزیک بوونەکان و هاوبەشییە فەرهەنگی و مێژووییەکانی دوو گەلەکە جەختی کرد.
سەرۆک کۆماری ئێرانیش لە ئەو گفتوگۆیەدا وێڕای پیرۆزبایی جێژن، وتی: جێبەجێ کردنی تەواوی ڕێککەوتنەکانی تاران و بەغدا پێوەندی و هاوکارییەکانی دوو وڵاتە بۆ ئاستێکی نوێ بەرز دەکاتەوە.