دوای سێ ساڵ پەککەوتن بە هۆی بڵاوە بوونی کۆڕۆنا، نوێژی جەژنی ئەمساڵ بە ئیمامەتی ڕێبەری باڵای ئێران لە موسەلای تاران بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتژمێر 5 بەیانی ئەمڕۆ شەمە درگاکانی موسەلای گەورەی تاران بە ڕووی نوێژخوێنەکاندا کرایەوە.

دەسپێکی ڕێورەسمەکە کاتژمێر 7 بوو و نوێژی جەژنیش کاتژمێر 8 خوێندرا.

ئەم ڕێورەسمە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆن بڵاو کرایەوە.