سەرۆک کۆماریی ئێران لە پەیامێکدا بۆ سەرکردە و خەڵکی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لەوان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی لە چەند پەیامی جیادا پیرۆزبایی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی کرد .

رەئبسی هیوای خواستووە وڵاتانی ئیسلامی لە پێناو هاتنەدی ئارمانجەکانی دینی رزگاری بەخشی ئیسلام، یەکگرتوویی و هەڤگری زیاتری ئوممەتی ئیسلامی و بەرز بوونەوەی ئاستی هاوکاری نێوان وڵاتان هەوڵ بدەن.