وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لە سەر هەڵگرتنی گەمارۆکان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و شێخ محەمەد بێن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوە قەتەر سەبارەت چەندین بابەتی گرینگی نێودەوڵەتی و ناوچەیی لەوانە گۆڕانکارییەکانی ئۆکراینا و دانوستانی نەهێشتنی گەمارۆی سەر ئێران گفتوگۆیان کرد.

دوو لایەن لەم‌گفتوگۆیەدا جەختیان کردە سەر هاوکاری نێوان ئێران و قەتەر لە بوارە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان .