وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی وتی: ئیسرائیل ئاپارتایدی زایۆنی گەورەترین هەڕەش ەبۆ ناوچەکە و ئۆمەتی ئیسلامییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئیران دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن سەبارەت بە گرینگترین بابەتە هاوبەشەکان لە بواری دوولایەنە و ناوچەیی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵەکانی وئردن بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و شوێنە پیرۆزەکان لە قودس، ڕایگەیاند: ڕژێمی ئاپارتایدی زایۆنی گەورەترین هەڕەشە بۆ ناوچەکە و ئۆمەتی ئیسلامییە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها لەسەر زەروورەتی یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام و کۆتا کردنەوەی دەستی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا و بەدی هاتنی مافی فەلەستین جەختی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئوردنیش جەختی کرد: ئێران وڵاتێکی گرینگ لە ناوچەکەیە و ئێمە بۆ گەشەی پێوەندیی لەگەڵ ئێران گرینگی زۆر دەدەین.

نوبراو هەروەها بە بیرهێنانەوەی مافی خەڵکی فەلستین، لەسەر پاڵپشتی ئوردن لە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و بەرگری لە شوێنە پیرۆزەکان لە بەیتولموقەدەس لە بەرانبەر هەوڵە دەستدرێژانەکانی ئیسرائیل جەختی کرد.