بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رەزامەندی دەریڕی لە سەر داشکانی سزا و بەخشینی سزای ژمارەیەک حوکمدراوی دادگاکانی شۆڕش و گشتی و رێکخراوەی تەعزیرات و رێکخراوەی دادی هێزی چەکداری ئێران.
داخوازیی بەخشین و داشکانی سزای ئەم کەسانە کە ژمارەیان 1760 کەسە لەلایەن سەرۆکی دەسەڵاتی دادەوە پێشکەشی رێبەری باڵای ئێران کرابوو.