سەرۆک کۆماری ئێران وتی: نەیارانی گەلانی موسڵمان بەدوای دروست کردنی دووبەرەکێ لەنێوان وڵاتەکان، گەلان و ئایینە ئیسلامییەکانن، بەڵام خودا و پێغەمبەری ئێمەیان بەرەو یەکگرتوویی و یەکپارچەیی بانگهێشت کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە میوانیی بەربانگ لەگەڵ باڵوێز و کاردارەکانی وڵاتانی ئیسلامی کە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوە چوو، وێڕای پیرۆزبایی بەرەبرەی جێژنی ڕەمەزان، یەکگرتوویی و یەکپارچەیی پێداویستی و ستراتیژی ئەمڕۆی ئۆمەتی ئیسلامی وەسف کرد و وتی: نەیارانی گەلان موسڵمان بەدوای دروست کردنی دووبەرەکێ و جودایی نێوان وڵات، گەلان و ئایینە ئیسلامییەکانن، بەڵم خودای گەورە و پێغەمبەری ئێمەیان بۆ یەکگرتوویی و یەکپارچەیی بانگهێشت کردووە و مانگی ڕەمەزان جیلوەی ئەو یەکگرتووییە بۆ ئۆمەتی ئیسلامییە.

سەرۆک کۆماری ئێران دروست کردنی دووبەرەکێ، گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان و داگیرکاری و سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی موسڵمانانی لە ستراتیکی دوژمن بۆ لاواز کردنەوەی کۆمەڵگای ئیسلامی وەسف کرد و وڵاتانی ئیسلامیی بەرەو یەکگرتوویی بۆ بەرەڕوو بوونەوەی ئەو پیلانانە بانگهێشت کرد.