وەزیری بەرگری تورکیا گێڕانەوەیەکی هاوپەیوەند بە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەو وڵاتە لە قەڵایەک لە باکووری عێراق شرۆڤە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا سێشەممە ڕایگەیاند کە سەبازانی تورکیا گەییشتنە ناو ئەشکەوتێک لە ناوچەی زێ لە باکووری عێڕاق کە تیرۆریستەکان ناوی قەڵایان لێنابوو.

ئاکار لە درێژەدا زیادی کرد کە سەربازانی تورکیا هێرشیان کردە سەر ئەشکەوتێک کە هێزەکانی پەکەکە پاگەندەیان دەکرد کە هیچکەسێک ناتوانێت بچێتە ئەوێ. ئەرتەشی تورکیاش ڕێژەیەکی بەرچاو چەک و تەقەمەنیان لە ئەو ئەشكەوتە دۆزیەوە و دەستیان بە سەریدا گرت.

بە وتەی ئاکار، ئەرتەشی تورکیا بە ئامانجی لەناوبردنی تیرۆریستەکان تا دوا هێزی ئەوان درێژە دەدەنە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان.

وەزیری بەرگری تورکیا لە درێژەدا بە بێ ئاماژە بە بوونی سەربازنی ئەو وڵاتە لە خاکی عێراق و سووریا بە بیانووی سەڕ دژی پەکەکە، لە سەر ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاک و سەروەریی سووریا و عێڕاق و هەموو وڵاتانی دراوسێ جەختی کرد.