بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمە لە بیست وحەفتەمین رۆژی مانگی ڕەمەزان ژمارەیەک لە خوێندکاران لەگەڵ رێبەری باڵای شۆڕش دیداریان کرد.
رێبەری وتیان: چالاکییە خوێندکارییەکان نابێت کۆمەڵگای خوێندکاری و وڵات دوو جەمسەری بکەن.
وتیشیان: دوو جەمسەریخوازی خواستی دوژمنە. داخوازیی خوێندکاریی لەگەڵ راست بێنی و رێکاری زانستی و کردەییە.
زیادیشیان کرد: میدیا دژبەرەکان سوورن لە سەر ئەوە کە گەلی ئێران لە عەقیدەی ئایینی و هەستی شۆڕشگێڕانە وەرگەڕاونەتەوە. ئەمساڵ کۆڕی شەوانی قەدر و ڕێپێوانی قودس زیاتر لە ساڵی رابردوو بەشکۆ بوون.
ڕێبەری بە گەنجانیان وت: ڕێگا روونە بە جیدی پێوشوێنی بگرن؛ ڕێگای روونی شۆڕش و ئیسلام و وڵات و نیزام بە جیدی پێوشوێن بگرن . وڵات پێویستی بە ئێوە هەیە. ئێوەیش پێویستیتان بە ئارمانج و هیوا و عەقڵانیەتە.
ئاماژەشیان دا کەخوێندکار و چالاکی و داخوازییەکانیان دەرفەت و بایەخە بۆ وڵات و رایانگەیاند: ستراتێژی دوژمن بۆ ڕەش بین کردنی گەلی ئێران بە خۆی و تواناکانیە.
ڕاشیانگەیاند: بە پێچەوانەی خواستی دوژمن، کۆمەڵگای خوێندکاری دەبێت گۆڕانکاری لە زەین و ڕاستیەکانی کۆمەڵگای ئێران و جیهان لە ئاسۆی درێژخایەن و هەوڵەکانی خۆی دابنێت.
سەبارەت بە قسەی خوێنکارێکیش لە سەر ئەوەی کە ئەگەر هەر لە رۆژی یەکەمەوە ریفراندۆم دەمرا هەستیاری بەدینەدەکرا وتیان: بەرێوەبردنی ریفراندۆم بۆ هەموو پرسەکانی ورات مومکین نیبە؛ چونکوو هەر ریفراندۆمێک شەش مانگ وڵات سەرقاڵ دەکات ، سەرەڕای ئەوەی کە لە کوێ جیهان بۆ هەموو پرسێک ریفراندۆم دەکرێت.
جەختیشی کرد کە دەبێ هەموومان لە ناسینی پیلان و ستراتێژی دوژمندا بەرۆژبین. دوژمن بەردەوام خەریکە بە پارە و ئیمکانات کار دژی بەرەی حەق دەکات.
ئایەتوڵا خامنەیی لە درێژەدا ئاماژەیان دا گەنجی ئێرانی کەوتووەتە بەر رقی دوژمن و دەبێ هەموو گەنجان ئەم راستییە بزانن.