بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوحوڵا لەتیفی، وتەبێژی لیژنەی پەرەپێدانی بازرگانی لە خانەی پیشەسازی و بازرگانی ئێران رایگەیاند: لە ماوەی ساڵی ڕابردودا هەناردەی کاڵای نانەوتی لەگەڵ وڵاتاندا 159 ملیۆن و 236 هەزار تۆن بوە و بەهاکەی 112 ملیار و 821 ملیۆن دۆلار بوە.
بە وتەی لەتیفی:لە ماوەی ساڵی رابردوودا بە بەهای 14 ملیار و 584 ملیۆن دۆلار کاڵا لە ئێرانەوە هەناردە کراوەتە چین.
وتیشی: عێراقیش بە پلەی دوەم کە بەبەهای 10 ملیارو 238 ملیۆن دۆلار و تورکیا بە پلەی سێیەم دوو ملیار و 459 ملیۆن دۆلار کاڵای ئێرانییان هاوردە کردوە.