بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حاکم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەرێم بە دۆخێکی سەختی داراییدا تێدەپەڕێت و پێش ئەوەی قەیرانی موچە سەرھەڵبدات پێویستە بە خێرایی دەرچەیەک بدۆزرێتەوە.
حاکم قادر دواتر باسی دۆخی دارایی هەرێمی کرد و جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە پێویستە بە خێرایی دەرچەیەک بدۆزرێتەوە، ئەگەرنا مانگی داهاتوو حکومەت ناتوانێت موچە بۆ فەرمانبەران دابینبکات، بۆیە دەبێت فشار لە بەغدا بکرێت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە بە یەک دەنگ بەرگری لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم بکەن".