رێبەری باڵای ئێران لە دیداری فەرماندەکانی هێزی سەربازی وڵات جەختیان کرد کە دەکرێ لێکدانەوەکانی دوژمن شکست پێبهێنرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئێران بە جەخت لە سەر فوکووس و وردبوونەوە لە سەر بەرنامە درێژخایەنەکانی دوژمن، بە فەرماندە باڵاکانی هێزی سەربازی وڵاتیان وت: ئەگەر بە عەقڵانییەتەوە کار بکرێت شکست پێهێنانی لێکدانەوەی دوژمن مومکینە.

ئایەتوڵا خامنەیی بە خۆشحاڵی دەربڕین لە جووڵە و پێشکەوتنی بەردەوام لە هێزە چەکدارەکان وتیان: بە هیچ سنوورێک لە پتەوی و پێشکەوتن قانع نەبن و بێ وەستان بڕۆنە پێشەوە.

راشیانگەیاند کە هەڕەشە، هیچ کات بە تەواوەتی لەناو ناچێت کەواتە دەبێ هەرچی دەتوانن ئامادەیتان زیاتر بکەن.

ڕێبەری شۆڕش ئامادەیی هێزی چەکدار بۆ رێگری لە دوژمن  و هۆشیاری لە بەرانبەر داڕێژەرانی پشت پەردەی بە زەرووری وەسف کرد.

ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژە بە شەڕنانەوەی هێزە شەریرە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچە جۆراجۆرەکانی جیهان، زیادیان کرد: ئیستکبار هەر جا بەرژەوەندی ببینێت لە پشتی پەردەوە شەڕ دەخاتەرێ.

وتیشیان: وردبوونەوە لە پلانی پێنج ساڵە یان دەساڵەی دوژمن باش و پێویستە بەڵام دەبێ بەرنامەکانی دیکەش ڕەسەد بکرێت.

رێبەری بە ئاماژە بە شەڕی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان وتیان: ئەمریکاییەکان بەرژەوەندییان لە عێراق و ئەفغانستان بوو بەڵام ئامانجی سەرەکییان ئێرانی ئیسلامی بوو کە بە هۆی بەهێزی ئێران ئەم ماجەرا شکستی هێنا.