میدیاکانی ئیسرائیل لە گەورەترین هێرشی سایبری چەند ساڵی رابردوو بۆ سەر ئەم رژیمە هەواڵیان داوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی رژێمی زایۆنی رایانگەیاند کە وەندین وێب سایتی ئیسرائیلی لە ماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە ۶۰ هێرشی سایبریان کراوەتە سەر.

هەندێ لەم هێرشانە ئەوەندە بەرفراوان و قووڵ بووە کە ئەو وێب سایتانەی لە کار خستووە.

هێکرەکان تەنانەت سێروێری کۆنترۆڵی رێگای دووری دوو کۆمپانیای چاودێری ئاوی ئیسرائیلیان وەدەستهێناوە و نەخشەی شارۆچکەی زایۆنی نشینی کیسۆفیم یان بڵاو کردۆتەوە.