بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی لێکۆڵینەوە بەراییەکان له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی تورکیا كه له پێنجوێن ئه‌نجامدرا، دوو کەس کوژراوە و دوو کەسی تریش بریندارن.
دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی كرد کە جۆری مەگزەمین و هی پەکەکە بوو و پێکای.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی دره‌نگانی شه‌و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، "بەپێی لێکۆڵینەوە بەراییەکان، لە ئەنجامی ئەم بۆردومانانەدا دوو کەس کوژراون و دو کەسی تریش بریندارن".