ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس وتی: ئێمە لە ڕێگای کۆتایی سیستەمی جیهانی لەسەر بنەمای حکومەتی ئەمریکا دەچینە پێشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق بە بۆنەی ڕۆژی قودس وتی: لە ڕۆژی قودس هەست دەکەین کە ڕۆژبەڕۆژ نزیکتر دەبینەوە بە بەڵێنی ئیلاهی.

خەزعەلی جەختی کرد: بەرەو جیهانێک لە ژێر کۆنترۆڵ و دەسەڵاتی جەمسەری دادپەروەری ئیلاهی بەدەستی ڕزگارکەری مرڤایەتی ئیمام مەهدی دەچینە پێشەوە.

ناوبراو زیادی کرد: کۆتایی ستە،ی یەهوودی و ستەم لە سەر زەوی بەدەستی ئیمام مەهدی ئەنجام دەدرێت.