هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە تاران و شارەکانی ئێران، مێدیا جیهانییەکان لەسەر ئەو ڕێوڕەسمە باسیان کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بەڕێوەچوونی ڕۆژی جیهانی قودس لە تاران و شارەکانی ئێران لەلایەن مێدیاکانی جیهانەوە ڕووماڵ کرا.

کەناڵی ئەلمەیادین هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ئەو ڕێوڕەسمە بە ڕووماڵی راستەوخۆی لە بەشداری بەشکۆ و بەربڵاوی خەڵک لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە تاران و شارە جیاجیاکانی ئێران هەواڵی دا.

سپۆتنیکی ڕووسیا وێڕای ڕووماڵی ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە شارە جیاجیاکانی ئێران ڕاپۆرتی دا: ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە تاران و هەزاران شاری ئێران بەڕێوە چوو.

کەناڵی ئەلمناریش لە ڕاپۆرتی ڕاستەوخۆی خۆی ڕایگەیاند: ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە زیاتر لە 1000 شار و گوندی ئێران دەستی پێکردووە.

ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبنانیش نووسی: ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە شارە جیاجیاکانی ئێران دەستی پێکرد.

کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن و هەواڵدەری سووریاش لەسەر ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە ئێران ڕاپۆرتیان دا.

هەواڵدەری فەلەستینی شەهاب لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای ڕووماڵی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس نووسی: ڕێوڕەسمی ڕۆژی قودس لە ئێران، سووریا و وڵاتانی دیکە خەریکە بەڕێوە دەچێت.

ماڵپەڕی فەلەستین ئەلیەوم و کەناڵی ئەلعەهدی عێڕاقیش ڕاپۆرتیان دا کە حەشیمەتێکی بێ وێنە لە تاران و پارێزگاکانی ئێران بەشداریان کردووە.