بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محمەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە وتەدانێکدا پێش خوتبەکانی نوێژی هەینی تاران رایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی دەیەویست پرسی فەلەستین لەبیر بکرێت بەڵام ئەمڕۆ زیاتر لە هەر زەمەنێکی تر پرسی قودس و فەلەستین لە جیهانی ئیسلام و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بووەتە ڕۆژەڤ.
قالیباف وتی: ئەمرۆ بە بەرەکەتی قودس، هەموو موسڵمانان دەتوانن بەرزتر لە رابردوو بڵێن قودس پایتەختی فەلەستینە و فەلەستینیش پایتەختی جیهانی ئیسلامە.
وتیشی: ئێمە دەبینین خولی سازش، تەسلیم بوون و شکستی موسڵمانان گۆڕاوە بۆ عێززەت، شانازی و زیندوو کردنەوە و بووژانەوەی دووبارەی ئیسلام. رژێمی زایۆنی هیوای بەوە بوو بەرەی گەنجی فەلەستین ، چی دیکە پرسی فەلەستینی بۆ گرینگ نەبێت و لەبیری بکات و هەوڵیان دا ئێران و بەرەی بەرخۆدان وەک مەترسی بۆ وڵاتانی ئیسلامی بناسێنن کەچی شکستیان هێنا.
زیادیشی کرد : ئەوان هەوڵیان لە جیهانی ئیسلامدا ئاژاوە بنێنەوە و ئێران وەکوو کێشە لە جیهانی ئیسلام بناسێنن بەڵام رێبەری حەکیمی شۆرشی ئیسلامی ئێران بە وردی ئەم بابەتەی کۆنترۆڵ کرد. و برایەتی شیعە و سوننەی کردە بنەما و ئەمەش بۆ ئیسلام بوو و بۆ شکست دان بە رژێمی زایۆنی و رێگری لە برا کوژی.