ئاژانسی هەواڵی مێهر ، بەشی نێودەوڵەتی: ساڵی 1358 ی هەتاوی بوو کە ئیمام خومەینی دوایین هەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی وەکوو ڕۆژی قودس ناودێر کرد و فەرمانی دا کە ئەمە وەکوو ڕۆژێکی جیهانی لە نێو موسڵمانان بێت و سەرجەم موسڵمانان لە ئەو ڕۆژەدا بۆ بەرگری لە مافی فەلەستینییەکان و شاری قودس لە بەرانبەر ستەم و داگیرکاریی ئیسرائیل ڕێپێوان بکەن.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی گۆڕانکاری بەربڵاو لە پێکهاتە و ئامانجدانەری گرووپەکانی بەرخۆدان لە سەرتاسەری ناوچەکە هاتە ئاراوە.
زۆربەی ئەو گرووپانەی کە پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە فەلەستین و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە چالاکیان دەکرد، لەسەر " نەتەوەگەرایی عەرەبی" ئامانجی خۆیان دیاری دەکرد و ئەوەیان دەکردە بنەمای چالاکییە شۆڕشگێڕانەکانی خۆیان.
لە ڕاستیدا ئەو هەستە لە نێوان گرووپەکانی بەرخۆدان هەبوو کە ئەوام بە پشت بەستن بە ئامانجی هاوبەشیان واتا "عەرەب بوون" دەتوانن لە نێوان نەتەوە و سوپا عەرەبییەکان جۆرێک پتەو بوون، هەماهەنگی و هاوهەنگاوی دروست بکەن.
هەر بۆیە ئەو بابەتە خۆی بە تەنیا ببووەوە کێشەیەکی گەورە لە سەر ڕێگای بەرخۆدان، چونکوو ئاوەها بیرێک بووە هۆی ئەوەی کە پرس و بابەتی " کێشەی زایۆنیزم- ئیسلام" لە پرسی " کێشەی عەرەب-ئیسرائیلی" کورت ببێتەوە و تا ئەو ئاستە بێتە خوارەوە.
لە لایەکی تریشەوە، پێش لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمریکا لە سەر بابەتی نەهێشتنی قودسی داگیرکراو وەکوو شوناسی ئیسلامی کار و چالاکی دەکرد. ئەمریکییەکان هەوڵی زۆریان بۆ نەهێشتنی پێگەی قودس لە جێگای خۆی دا، کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر هەڵکۆڵینەکان لە مزگەوتی ئەقسا، هەوڵ بۆ بە جوو کردنی قودس، هەوڵ بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای قودس و کۆچ دانی بەزۆرەملێ موسڵمانان لە قودس.
بەم حاڵەوە، دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دۆخی بەرخۆدان لە ناوچەکە بە تواوتی تووشی گۆڕانی زۆر گرینگ هات. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دیالۆگی بەرخۆدانی ئیسلامی پێک هات. دوای ئەوە، ئیمام خومەینی بە ناودێر کردنی دوایین هەینی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەکوو ڕۆژی قودس، بۆنەیەکی نەتەوەیی-ئیسلامی لە پرسی فەلەستین پێک هێنرا. ئیمام خومەینی بە ئەو کارەی خۆی، ئەو پەیامەی بۆ نەتەوەکانی ناوچەکە و جیهان نارد کە قودس، هی هەموو جیهانی ئیسلامە و نەک هەر جیهانی عەرەب.
ئەبێ سەرەنجی ئەو خاڵە بدرێت کە ناودێر کردنی ڕۆژی قودس بەتەنیا ناودێر کردنێک نەبوو، بەڵکوو هەوڵێکی ستراتیژیک، ئامانجدار و بەنرخ بوو. ڕوانین بە گۆڕانکارییەکانی زیاتر لە 40 ساڵی دوایی (واتا دوای سەرکەوتنی شۆرش) بە باشی نیشانی دەدات کە ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی ئتەواوی بە ساڵانە لەسەر بنەمای " گفتوگۆی بەرخۆدانی ئیسلامی" بووە. بیانییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا و ئیسرائیل تەنیا بۆ شکست دانی ئەو ڕەوتە و لەناوبردنی، گرووپی تیرۆریستی تەکفیری داعشیان پێک هێنا و پاشان شەڕی ناوخۆیی سووریایان ڕێک خست. لە کۆتاییشدا ئامانجەکەیان نەهاتە دی. بە گشتی ڕۆژی قودس لە ناو دڵی هەر ئەو گفتوگۆیەی بەرخۆدانی ئیسلامی دوای سەرکەوتنی شۆڕش بووژایەوە. ڕۆژی قودس ئێستا بووەتە نمانەیەکی سیاسی و ئایینی بۆ شەڕ دژی ئیسرائیل.
لەم دواییەدا و دوای ئەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی ئیسرائیل لە کابینەی دەوڵەتی نتانیاهۆ رووی لە زیاد بوون نا و بەرفراون بوو، کارناسانی سیاسی جیهان زیاتر دان بەو وتەیەی رێبەری باڵای ئێراندا دەنن کە وتیان ئیسرائیل لە ناوخۆی خۆیەوە خەریکە هەڵدەوەشێتەوە.