چاودێری گومرۆکەکانی کوردستان وتی: لە ساڵی 1401 دا زیاتر لە 4 میلیارد و 722میایۆن دۆلار لە سنووری فەرمی باشماخی مەریوانەوە هەناردەی دەرەوە کراون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەلیل حەیدەری ڕایگەیاند: گومرۆکەکانی سەیرانبەند و باشماخ لە سنوورە چالاکەکانی ئێرانن و لە بواری هەناردە، کاروباری موسافری و هەناردەدا.

راشیگەیاند: باشماخ تەنیا سنووری ترانزیتی پارێزگای کوردستانە و ساڵی رابردوو زیاتر لە چوار میلیارد دۆلار کاڵا لەم سنوورەوە هەناردە کراوە.

بە گشتی لە سنووری باشماخەوە لە ساڵی رابردوو 2 میلیۆن و 382 هەزار و 574 تون بووە.