زانایان و سەرۆک خێڵەکانی ئەهلی سوننە لە سیستان و بەلووچستان بەشداری بەشکۆی خەڵک لە ڕۆژی قودسی نیشانەی ڕق لە ئیسرائیل و نمانەی یەکگرتووی موسڵمانان لە دژی ستەم وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە زانایانی ئەهلی سوننەی سیستان و بەلووچستان لە گفتوگۆی جیاوازدا وێڕای ئیدانەکردنی هەوڵەکانی ئیسرائیل ، لەسەر بەشداری بەشکۆی خەڵک لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس جەختیان کرد.

نوێنەری ئەهلی سوننەی سیستان و بەلووچستان لە مەجلیسی خوبرگان ڕایگەیاند: پرسی فەلەستین گرینگترین پرسی جیهانی ئیسلام دێتە ئەژمار.