سەرچاوەکانی هەواڵی عێراق ڕایانگەیاند کەوەفدێکی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی زیاد نەخالە گەیشتە عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەفدێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی چوونەتە بەغدا.

ئەم وەفدە بە سەرۆکایەتی زیاد نەخالە چاوی بە چەند بەرپرسی عێراق دەکەوێت.

دوایین گۆرانکارییەکانی فەلەستینی داگیر کراو و رێکارەکان بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی فەلەستین بە تایبەتی قودس لەم دیدارانەدا گفتوگۆی لە سەر دەکرێت.