وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە دیداری ئیسماعیل هەنیە و سەید حەسەن نەسروڵا وتی: ئیسرائیل هەراسانە لەم کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەتعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: میراتی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی لە یەکدەنگ کردنی بەرەی بەرخۆدان و پڕکردنی دەستیان، زیاتر لە ڕابردوو دیارە.

کەنعانی لە تویترەکەیدا بە ئاماژە بە وێنەی دیداری گرینگی ڕێبەرانی بەرخۆدان لە لوبنان نووسی: بی گومان ئەم وێنە ، پەیامی جیاوازی بۆ ڕژێمی زاینی و گەلی فەلەستین هەیە.

جەختیشی کرد: هاوسەنگی دەسەڵات لەمێژە لە زیانی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل و لە بەرژەوەندی گەلی فەلەستین گۆردراوە.