ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانی ، پارتی کوردستانی بە هاوکاری لەگەڵ تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تاوانبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، فایق یەزیدی بە وتنی ئەوەی کە کردنە ئامانجی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەشێک لە سیاسەتی پلان بۆ داڕێژراو لەلایەن پارتی لە دژی سلێمانی ساڵەهایە درێژەی هەیە، وتی: خستنە پەراوێز و هەژار هێشتنەوەی ئەو پارێزگا لەلایەن پارتییەوە بەس نەبووە و پارتی بەردەوام سلێمانییەی خستووەتە بەر تیرۆریزمی ئابوورییەوە.

یەزیدی زیادی کرد: ئێمە ئەمڕۆکە لە بەرانبەر حکومەتێکی تیرۆریزمی سەربازی و پێشێل کرانی سەروەری هەرێم و سەروەری وڵاتی عێراق لە ڕێگای بوردمانی فڕۆکەخانەی سلێمانیە لەلایەن تورکیاوە وەستاوین کە بە هاوکاری پارتی ئەنجام دراوە.