لە فەلەستینی داگیراودا 700 شارۆچکە نشینی زایۆنی پەلاماری مزگەوتی ئەقسایان دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێشەمە لانی کەم 700 شارۆچکەنشینی زایۆنی بە پشتیوانی سەربازانی ئەم ڕژێمە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.

شارۆچکە نشینەکان لە شەشەمین ڕۆژی جەژنی پەسح بە پشتیوانی سەربازانی زایۆنی هێرشیان کردە سەر بەیتولموقەدس.

داگیرکەرانی ئیسرائیلی هاوکات رێگرییان کرد لە هاتنی گەنجانی فەلەستینی بۆ ناو مزگەوت.