هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگی ئێران بە وەدەست هێنانی 5 میدالیای زێڕ، دوو زیو و یەک بڕۆنز و 196 خاڵ بووە پاڵەوانی سی و سێهەمین خولی کێبڕکێیەکانی زۆرانی فەرەنگی پاڵەوانێتی ئاسیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سی و سێهەمین خولی کێبڕکییەکانی زۆرانی فەرەنگی گەورەساڵانی پاڵەوانێتی ئاسیا ڕۆژانی 20 و 21 ی خاکەلێوە لە شاری ئاستانەی پێتەختی قەزاقستان بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا ئێران بە 8 میدالیای ڕەنگاوڕەنگەوە بووە پاڵەوانی ئەو کێبڕکێیانە.

هەڵبژاردەی ئێران بە 196 خاڵەوە لە پلەی یەکەم وەستا و هەڵبژاردەی قرقیزستان بە 166 خاڵەوە بووە دووهەم و قەزاقستان بە 160 خاڵەوە لە پلەی سێهەم وەستا.