گۆڤاری واشنتۆن ئیگزامینر پاگەندەی کرد کە یارمەتی چەند سەد ملیۆن دۆلار ئەمریکا بە کەرتی سەربازی هەرێم، هیچ قازانجێکی بۆ خەڵک نییە بەڵکوو بۆ سەرکەوتی ئەوان خەرجی دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەمریکی واشنتۆن ئیگزامینر لە یادداشتێکدا هۆشداریی دا ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم جیاوازییەکی ئەوتۆ لە گواستنەوەی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ گیرفانی خەڵکی ئاسایی دروست ناکات بەڵکوو وەکوو رابردوو، بەرژەوەندیەکانی دەچێتە گیرفانی دەسەڵاتدارانەوە.

ئەو گۆڤارە سیستەمی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی گەندەڵ و هۆکاری سەرکوتی خەڵک وەسف کردووە و پێی وایە دەسەڵاتداران تەنیا بە ڕژاندنی پارە توانیویانە پێگەیەکیان لە نێو خەڵکدا هەبێت و ئەگەر ڕۆژێک پارە تەواو بێت، ئەوەی کە ئەو گۆڤاری بەهاری کوردی ناوی لەسەر ناوە، سەرهەڵدەدات و خەڵکی ئاسایی لە دژی دەسەڵاتداران هەڵدەستنەوە.

لە ئەو یادداشتەدا ئاماژە کراوە کە ئەمریکا ساڵانە نزیک بە 250 ملیۆن دۆلار بە شێوەی ڕاستەوخۆ و لە چوارچێوەی یارمەتی دارایی بە هێزە چەکدارەکان دەداتە هەرێم بەڵام خەڵکی ئاسایی لیی بێبەری دەبن.