ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە بەیاننامەیەکی تونددا ئاڵۆزییەکان و بەردەوام بوونی سووکایەتی بە مزگەوتی ئەقسا و لەبەرچاونەگرتنی مانگی ڕەمەزان لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلییەوە ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەرمی عەرەبستان، واس، جاسم محەمەد بەدایوی، جێگری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە بەیاننامەیەکی تونددا ڕایگەیاند: دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، پێشێل کرانی پیرۆزییەکان و دەستدرێژی بۆ سەر ڕووگەی یەکەمی موسڵمانانە.

جاسم محەمەد بەدایوی، لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا وتی کە بەردەوام بوونی دەستدرێژییەکان و هێرش بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین گۆڕانکارییەکی مەترسیدارە و سەرجەم بەرپرسیارێتی و لێکەوتەکانی ئەو دۆخە لە ئەستۆی لایەنی ئیسرائیلییە.