سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: ئیسرائیل ئەمڕۆکە لە لاوازترین حاڵەتی خۆی لە درێژایی مێژوویە و بەرەی بەرخۆدان ئەو ڕژێمەی بە کاردانەوەی ترسنۆکانە ناچار کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف ڕایگەیاند: سووکایەتی بە مزگەوتی ئەقسا و دەستگیر کردنی نوێژخوێنە فەلستینییەکان و هێرش بۆ سەر غەززە و لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە ئیدانە دەکەین.

ناوبراو وتیشی:ئیسرائیل ئەمڕۆکە لە لاوازترین حاڵەتی خۆی لە درێژایی مێژوویە و بەرەی بەرخۆدان ئەو ڕژێمەی بە کاردانەوەی ترسنۆکانە ناچار کردووە.