بە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە گولانی داگیرکراو، گرووپێک لەژێر ناوی لوا ئەلقودس بەرپرسیارێتی هاویشتنی مووشەکەکان لە سووریاوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانی گولانی لە ئەستۆ گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دوای چڕ بوونەوەی پێکدادانەکان لە گولانی داگیرکراو، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ناوچەیەک ی لە سووریا بوردمان کردووە. ئەرتەشی ئیسرائیل پاگەندەی کردووە کە ئەو ناوچە کە بوردمان کراوە شوێنێک بووە کە لەوێوە مووشەک هاوێژراوە.

ڕادیۆ ئەرتەشی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند کە لانیکەم سێ مووشەک لە سووریاوە هاوێژراوە کە یەکێکیان شوێنگیری کراوە و دوویانیش لە ناوچەکە داکەوتووە.

لە هەمان کاتیشدا ، گرووپێک لەژێر ناوی لوا ئەلقودس بەرپرسیارێتی هاویشتنی مووشەکەکانی لە ئەستۆ گرت و وتی: نیسبەت بە هەر جۆرە وەڵامدانەوە و دەستدرێژییەک بۆ سەر بەرەی باشووری سووریا هۆشداریی دەدەین.