بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فراكسیۆنی یەكێتی لهپهرلهمانى كوردستان لهدژى مهسرور بارزانى بهیاننامهیهكى توندى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "ئۆباڵی لێکەوتەکانی تێکدانی یەکڕیزیی خاکو خەڵکی کوردستان، دەکەوێتە ئەستۆی خودی مهسرور بارزانی"، ڕاشیدهگهیهنێت، "لەھەمانکاتدا بەتوندی سەرکۆنەی ڕاگەیەنراوی کەسێک بەناوی جوتیار عادل دەکەین".
لهڕاگەیەنراوێکدا فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان نوسیویهتى، "بەتوندی ئیدانەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین، پێمانوایە ئەم جۆرە هێرشانە سەرەڕای بەئامانج گرتنی ئارامی شاری خۆشەویستی سلێمانی، پێشیلکردنی سەروەری خاکی هەرێمو عێراقیشە".
ئهوهش هاتوه، "لەھەمانکاتدا بەتوندی سەرکۆنەی ڕاگەیەنراوی کەسێک بەناوی جوتیار عادل دەکەین کە بەر لەھەمووشتێک قسەکانی بێڕێزیکردنە بەدامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێم، ئەم مامەڵە نابەرپرسانە خزمەت بەھیچ کەس ناکات، بەڵکو لەسەر خودی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ماڵە، کە لەجیاتی سەرکۆنەی دەستدرێژییەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بکات، پاساو بۆ ھێرشەکە دەھێنێتەوە، ئەوەش بەپێشھاتێکی زۆر مەترسیدارتر دەزانین کە ئامانج لێی قوڵکردنەوەی ناکۆکیەکانو تێکدانی یەکڕیزی خەڵکی کوردستانە".
لەکۆتاییشدا ئۆباڵی لێکەوتەکانی تێکدانی یەکێتیو یەکڕیزیی خاکو خەڵکی کوردستان خراوهته ئەستۆی "خودی مهسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت".