سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران یەکێک لە دەستکەوتە پڕ لە شانازییەکانی شۆڕشی ئیسلامییە کە بووەتە هۆی گەشە و پێشکەوتنی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران وتی: ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی یەکێک لە دەستکەوتە پڕ لە شانزییەکانی شۆڕشی ئیسلامییە کە توانیویەتی بە بڕوابوون بە خۆ، بڕوا بە خودا و پشت بەستنی تایبەت بە خودا، ڕێگای گەشە و پێشکەوتن بەهۆی گەشەی زانستی و تەکنۆلۆژیا بۆ ئێران بکاتەوە.

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی زیادی کرد: گەمارۆکان بەبیانووی پیشەی ئەتۆمی و تۆمەتی بێ بنەما لە ساڵی 1401 گەییشتە لووتکەی خۆی.

ناوبراو وتیشی: لە ساڵی ڕابردوودا هاوکارەکانی ئێمە زیاتر لە 159 دەستکەوتی زانستی، تەکنۆلۆژیایی و پیشەییەکان تۆمار کرد کە هەر کامەیان بەهۆی گەمارۆکانەوە ناخرێتە بەردەستی ئێمە.