بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕای ئەلیەوم، ئەوەی کە دەبێتە هۆی نیگەرانی بەرپرسانی ئیسرائیل، کرانەوەی بەرەی باشووری لوبنان لە ئەو ماوەیە و هاویشتنی مووشەک لەوێوە بەرەو شارۆچکەکانی ئیسرائیلە. بۆردمانی مووشەکی دوێنێ بە شێوەی خێرا ئەنجام درا و گومەز ئاسنین نەیتوانی لە بەرانبەریدا بوەستێت.
وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل پاگەندەی کرد کە ٣٤ مووشەک لە لایەن لوبنانەوە هاوێژراوە کە ٢٥ پارچەیمان تێکشکاند و لانیکەم ٥ پارچەیان لە عەرزی فەلەستینی داگیرکراو کەوتووە. ئەوە پاگەندەی خودی ئیسرائیلییەکانە و هەمووان دەزانن کە ئیسرائیل چەندە بابەتەکە دەشارێتەوە.
هاویشتنی ئەو مووشەکانە لەبەر ئەوە گرینگە کە لە باشووری لوبنانەوە هاوێژراوە لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە ئەمە یەکەم جارە کە هاوپەیوەند بە پاڵپشتی لە فەلەستینییەکان ئەو کارە دەکرێت.
بە دەهاتنە دەنگی زەنگی مەترسی لە زۆربەی شارۆچکە ئیسرائیلییەکان و هەڵاتنی هەزاران کەس بۆ پەناگەکان، هەم نتانیاهۆ و هەم بەتەواوەتی ئەو ڕژێمەی بەرەوڕووی دۆخێکی دژوار کردووەتەوە،بەتایبەت لە دۆخی هەستیاری ئێستایاندا
ئەو مووشەکانەی کە هاوێژران لە کەم مەترسیدارترین نموونەکانی بالستیکە کە حزبوڵڵا دەیان هەزار پارچەیی هەیە. بۆیە دەتوانین بڵێین کە ئەو هەوڵەی ئیسرائیلە هۆشدارییەک بوو بۆ نتانیاهۆ و ڕژێمە ساختەکەی لەسەر ئەوەی کە هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و نوێژخوێنەکان لێکەوتەی ئەستەمی بەدواوە دەبێت و لەوانەیە بە قسەی سەید حەسەن نەسروڵڵا ببێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوچەیی.
نتانیاهۆ بۆ دەرچوون لە قەیرانی ناوخۆیی خۆی بەدوای قووڵ کردنەوەی شەڕەوە بوو و نیشانە سەرەتاییەکانی شەڕ دەرکەوتن، کەواتە ئایا تانکەکانی بۆ هێرش بۆ سەر باشووری لوبنان دەخاتە ڕێ؟
ئێمە تا ڕادەیەک دڵنیاین کە ئەو نێردراوی خۆی دەنێرێتە واشنتۆن، پاریس و لەندەن و بەدوای ڕێککەوتننامە و خاڵ و پێشنیاری زۆر پێشکەش دەکات کە بەرچاوترینیان ڕاگرتنی هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا دەبێت. ئەو ناتوانێت لە بەرانبەر بەرخۆدانی فەلەستین لە کەرتی غەززە کە لە گەمارۆدایە، بوەستێت، چلۆن دەتوانێت هێرش بکاتە سەر باشووری لوبنان کە بە مووشەک و درۆن تەیارە؟