وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان لە کۆتایی گفتوگۆکاندا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان واژۆ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای دیداری هاوبەشی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، فەیسەل فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان و وەزیری دەرەوەی چین، سێ وڵاتەکە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان واژۆ کرد.

لە سێبەری ناوەرۆکی بەیاننامەی سێ قۆڵی هاوبەشی ئێران، عەرەبستان و چین هاوپەیوەند بە دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکانی عەرەبستان و ئێران و چوارچێوەی هاوئاهەنگی نێوان دوو وڵاتەکە هاوپەیوەندی بە هەوڵی پێویست بپ دەستپێکردنەوەی چالاکی دیپلۆماتیک و کنسوڵی نێوان دوو وڵاتەکە لە گفتوگۆی 17 ی خاکەلێوەی 1402 بە شاری پەکین لە نێوان ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران وفەیسەل فەرحان ئەنجام درا.

دوو لایەنەکە لە ئەو گفتوگۆیەدا لەسەر گرینگایەتی شوێنگیری جێبەجێ کرنی ڕێكکەوتنی پەکین و چالاک کردنەوەی بە شێوەیەک کە متمانەی لایەنەکان و بەستێنی هاوکاری زیاتر ببێتەوە و ببێتە هۆی ئاسایش، سەقامگیری و گەشەی ناوچەکە، جەختیان کرد.

هەروەها لەسەر چالاک کردنەوەی ڕێککەوتننامەی 28 ی خاکەلێوەی 1380 لە بواری ئابووری، بازرگانی، سەرمایەدانەری، تەکنۆلۆژیا، زانست، فەرهەنگ، وەرزش و گەنجان جەخت کرا.

هەروەها ڕێێکەوتن کرا کە لە ماوەی دیاری کراودا نوێنەرایەتیەکان بکرێنەوە و هەوڵ بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەکان لە ڕیاز و تاران و هەروەها کونسوڵخانەکان لە مەشهەد و جەددە بدرێت.

دوو لایەنەکە ڕێككەوتن هاوکاری خۆیان لە هەر بوارێکدا کە دەتوانێت ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە داگین بکات و بەرژەوەندی گەلان و وڵاتەکان بێنێتە دی، پەرەپێبدەن.