وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند: هێرشی میکرۆ درۆن بۆسەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهان پشت ڕاست ناکەمەوە و دەبێ بەدواداچوونی وردتری بۆ بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران هەواڵی بڵاو کراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهانی پشت ڕاست کردەوە.

وەحیدی بە هەواڵنێرانی وت ناتوانم ئەو دەنگۆیە پشت ڕاست بکەمەوە و دەبێ لێکدانەوەی ورد و پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەمە هەواڵێک لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە کە گوایە میکرۆ درۆنێک ویستوویە هێرش بکاتە سەر ناوەندێکی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهان کە شکستی هێناوە.