بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، شەڕکەرەکانی ئیسرائیلی لە نوێترین دەستدرێژی خۆی بۆ سەر کەرتی غەززە، ناوچەگەلێک لە باشوور، باکوور و ناوەندی شاری غەززەیان کردە ئامانج.
ئەو شەڕکەرانە یەکێک لە باڵەخانەکانی هێزەکانی بەرخۆدان لە باشووری شاری غەززەیان بوردمان کرد.
کەناڵی ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا کە تۆپخانەی ئەرتەشی ئیسرائیلیش 2 باڵەخانەی هێزەکانی بەرخۆدان لە نزیکی سنوورە باکووری و باشوورییەکانی کەرتی غەززەی کردووەتە ئامانج.
کەناڵی ئەلمەیادینیش ڕاپۆرتی دا کە هێرشە تۆپخانەییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل شوێنێک لە بەیت لاهیا هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی غەززە و ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی دەیر بەلەح لە ناوەندی کەرتی غەززەیان کردە ئامانج.