بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسەل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی سبەینی پێنج شەمە 17ی خاکەلێوە لە پایتەختی چین کۆدەبنەوە.
سێ حەوتە لەمەوپێش ئێران و عەرەبستان دوای چەند ساڵ ساردی لە پەیوەندییەکانیان رێککەوتنی هاوکاری دووبارەیان واژۆ کرد.