مێدیا فەرمییەکانی ئیسرائیل لە هێرشی سایبری بۆ سەر سێ زانکۆی بەناوبانگی ناوچە داگیکراوەکان و داخرانی ماڵپەڕەکانیان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری شەهاب، مێدیا ئیسرائیلییەکان لە هێرشی سایبری بۆ سەر سێ زانکۆی گەورە لە ناوچە گدایرکراوەکان و داخرانی ماڵپەڕەکانیان هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ڕادیۆ ئیسرائیل وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە زیادی کرد کە ماڵپەڕی سێ زانکۆی ئەلعبریە، تێلاڤیڤ و ئیلان لە ناوچە داگیرکراوەکان هێرشیسایبری کرایە سەر و داخرا.

هێشتا وردەکاری زیاتر سەبارەت بە هۆکاری ئەو هێرشە و ئاامنجەکەی بڵاو نەبووەتەوە.