بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی ڕێبەری، ئەمڕۆ لە سێزدەهەمین رۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ، سێ سەرکردەی دەسەڵاتەکان، بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی نیزام و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وڵات و نوێنەرانی مەجلیس چوونە دیداری ئایەتوڵا خامنەیی.
ڕێبەری لەمدیدارەدا بە بەرپرسانی نیزام وتیان: ئابوورێکی ناڕێک کاریگەریی لە سەر فەرهەنگی کۆمەڵگایش دەبێت.
وتیشیان: ئابووری پرسی یەکەمی وڵاتە. گرینگترین پرسی وڵات بژێوی ژیانی خەڵکە. دروشمی ئەمساڵ دروشمێکی گرینگە. ئەوەی کە ئێمە دروشمەکان ئابووری هەڵدەبژێرین بە مانای ئەوە نییە پرسی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی پشت گوێ خراوە. ئەوانیش گرینگە بەڵام ئابووری نارێک کاریگەریی لە سەر فەرهەنگی کۆمەڵگایش دەبێت.
راشیانگەیاند: هەڵاوسانی زۆر و پەیتا پەیتا، نیزامی دابەش کردنی داهاتی وڵات دەشێوێنێت هەندێ کەس بێبەش دەبن و جیرفانی هەندێ کەس پڕ پارە دەبێت و ئەمە گەندەڵی دروست دەکات. گرینگ ئەوەیە هەڵاوسان بوەستێت و بەرهەم هێنانیش نەبێتە هۆی مەندی و ڕکوود.
ئایەتوڵا خامنەیی زیادیان کرد: ئێمە دەفرایەتی زۆرمان لە وڵات هەیە کە دەبێ ببرێتە خزمەت کۆنترۆڵی هەڵاوسان و گەشەی بەرهەم هێنان . دەبێ کەڵک لە پەیوەندی دەرەکی ببەین. پەیوەندی دەرەکی تەنیا ئەمریکا و چوار وڵاتی ئەورووپایی نییە. دنیا زیاتر لە دووسەد وڵاتە . ئەمانە هەر کامە و دەفرایەتییەکیان هەیە .
ڕێبەری لە بەشێکی تری قسەکانیاندا جەختیان کرد: لە پرسی باڵا پۆشیدا، حیجاب سنووردارییەکی شەرعی و یاساییە نەک سنووردانانێکی دەوڵەتی و بێ حیجابیش حەرامی شەرعی و حەرامی سیاسییە.
هەروەها جەختیان کردە سەر بووتی ئینزیباتی دارایی و بەرەنگاریی حیدی و بێ تێبینی و جیاوازیی دانان لە گەڵ هەر چەشنە گەندەڵییەک.
ئایەتوڵا خامنەیی لە درێژەدا بە ئاماژە بە نیشانەکانی لاوازیی ئەمریکا رایانگەیاند: ئەمریکا شەڕی ئۆکراینای رێکخست بەڵام ئەم شەڕە بووە هۆی لێکترازانی ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی لەراستیدا نەهامەتی شەڕ بۆ ئەوانە و بەرژەوەندییەکەی بۆ ئەورووپایە.
ڕاشیگەیاند: ئێستا لە ئەمریکای لاتین دەوڵەتانی دژە ئەمریکایی هاتوونەتە سەر دەسەڵات. هەندێ وڵاتانی جیهان چی دیکە بە دۆلار مامەڵە ناکەن و ئەمریکا وەکوو دوژمنێکی ئیسلام ڕووی لە لاوازی ناوە.
سەبارەت بە رژێمی زایۆنی واتا دوژمنێکی تری کۆماری ئیسلامی ئێران وتیان: ئەم رژێمە لەماوەی 75 ساڵ تەمەنیدا وەکوو ئەمرۆ تووشی گێچەڵ نەبووە . رژێمی زایۆنی لەرزۆکی سیاسی هەیە و خۆپیشاندانی سەدان هەزار کەسی نیشانەیەتی و ئەوەی کە بیەوێت بە چەند دانە مووشەک تەقاندن لاوازییەکان قەرەبوو کاتەوە مومکین نییە.
وتیشیان پێشتر وتبوومان کە رژێمی زایمی 25 ساڵی داهاتوو نابینێ بەڵامپێدەچێت بۆ خۆیان پەلەیان هەبێ زووتر لە ناو بچن.
زیادیشیان کرد: هێز و توانایی گرووپە فەلەستینییەکان زیاتر بووەتەوە و ئەمڕۆ لە فەلەستینی ئۆسلۆ و یاسر عەرەفات گەیشتوونەتە شێرەکانی بەرخۆدان و لە دیکەی نیشانەکانی لاوازیی بەرەی دژە ئێرانی و بەهێزی بەرەی بەرخۆدانە.