حسێن ڕیوران کارناسی سیاسی ڕۆژاوای ئاسیا لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر سەبارەت بە هیرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر دەڤەری دیمەشق کە بووە هۆی شەهید بوونی دوو راوێژکاری سەربازی ئێران، وتی: ئەو کارەی کە ئیسرائیل کردوویە بەداخەوە زۆر دووپاتی کردووەتەوە هەرچەندە هۆکارەکانی ئەم هێرشە زۆر جیاواز لە ڕابردوویە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو ڕژێمە لە ناوخۆوە تووشی کێشەی سیاسی قووڵ هاتووە، بەدوای ئەوەشە کە قەیرانی ناوخۆیی بۆ دەرەوە و بە دروست کردنی ترس و پێکدادان، ئەو کێشە سیاسییە تا ڕادەیەک بشارێتەوە و پێکەوە بوونی کۆمەڵایەتی خۆی زیاتر بکاتەوە.
مافی وەڵامدانەوەی ئێران لە بەیاننامەی سپا
ئەو کارناسە سیاسییەی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بە ئاماژە بە بەیاننامەی سپا ڕایگەیاند: لە بەیاننامەی سپا وێڕای ڕاگەیاندنی شەهادەتی ئەو پاسدارە، باسی بێدەنگی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر پێشێل کرانی ئاشکرای سەروەری سووریا وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆی ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکانی هێناوەتە ئاراوە. لە هەمان کاتیشدا مافی وەڵامدانەوەی ئێرانی لەبەرچاو گرتووە.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو تۆڵە کردنەوەی ئێرانە یان بە شێوەی ڕاستەوخۆ و لە ڕێگای سووریا دەتوانێت ئەنجام بدرێت و یان دەتوانێت بە شیوەی ناڕاستەوخۆ و لە هەر شوێنیکی دیکەوە بێت.
ڕیوران جەختی کرد: بەدڵنیاییەو ئێران لە ئەگەری وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ بە بێ هاوئاهەنگی حکومەتی سووریا ناتوانێت ئۆپراسیۆنی تۆڵە کردنەوە ئەنجام بدات، چونکوو ئێمە خۆمان پێشێل کاری ئاشکرای سەروەری حکومەتی سووریا ئیدانە دەکەین، کەواتە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی سووریا زەروورەتێکی یەکلایی لە ڕوانگەی سپایە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەگەریش بمانەوێت بە شێوەی ناڕاستەوخۆ وەڵام بدەینەوە، ئەوە دەتوانێت بە هەر شێوەیەک لەوانە سایبری و ئەمنیەتی بێت.
ئەوەی کە گرینگە ئەوەیەکە وەڵامەکەی ئێران نابێت لە خزمەتی نتانیاهۆ و لایەنی دەسەڵاتدار بێت بەڵکوو ئەبێ بە شێوەیەک بێت کە قەیرانی سیاسی ناوخۆیی ئیسرائیل چڕ بکاتەوە و لە قەیران دەرینەهێنیت.
پەرەپێدان بە پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە ڕێگای دزەی ئیسرائیل دادەخات
ناوبراو بە ئاماژە بە کەم بوونەوەی ئاڵۆزیەکان و دەستپێکردنەوەی پێوەندی ئیران و عەرەبستان وتی: ئیسرائیل لە بنەڕەتدا لە بەرەوڕوو بوونەوەکاندایە کە هێز دەگرێت. ئێستا کە ئێران و وڵاتانی ناوچەکە، گەییشتوونەتە ئەو ئەنجامە کە کۆتایی بهێنن بە پێکدادانەکان، ئەو سیاسەتە لە کردەوەدا ڕێگای دزەی ئەو ڕژێمە دادەخات.