جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: شەهید حەیدەری و هەڤاڵانی بە بانگهێشتی فەرمی دەوڵەتی سووریا چووبووە ئەو وڵاتە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید میر ئەحمەدی لە ڕێورەسمی بەرێکرانی تەرمی شەهیدی پارێزەری حەرەم، میلاد حەیدەری رایگەیاند: شەهید میلاد حەیدەری و هەڤاڵانی بە بانگهێشتی فەرمی دەوڵەتی سووریا رۆیشتوونەتە ئەو وڵاتە بەڵام لە دەستی پیسترین کەسانی سەر زەوین شەهبد کران.

وتیشی: ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ لە تاریکترین و دژوارترین رۆژانی خۆیدایە و بەرپرسانی ئەم رژێمە ساختە خۆیان دان بەوەدا دەنن کە بە زوویی رژێمی زایۆنی لەناو دەچێت.