پەرلەمانتارێکی عێراق نیسبەت بە هەوڵی هەندێک لە سیاسەتوانانی ئەو وڵاتە بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەی داگیرکاری ئەمریکا لە عێڕاق لە ڕێگای هەڵوێست لە دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سائیر جبووری پەرلەمانتاری عێراقی جەختی کرد کە هەندێک کەس لە ناوخۆی ئەو وڵاتەوە بەدوای جێبەجێ کردنی پڕۆژە داگیرکارییەکانی ئەمریکا لە ڕێگای لێدوان لە دژی هێزە ئەمنییەکانی عێڕاق و حەشدی شەعبین.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو کەسانە لە ڕێگای دروست کدنی ئاژاوەی خێڵەکی و هاندان بۆ دژایەتی ناوخۆیی لە ماوەی ڕابردوودا پۆستی سیاسییان دەست خستووە.