لێکۆڵەران بە لێکدانەوەی نموونەگەلێک لە مانگ کە لە ڕاسپاردەی چینی نێردرایەوە زەوی، سەرچاوەیەکی نوێی ئاو لەسەر ئەو گۆیە دۆزرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆشەیتێد پرێش، ئاو لە مۆرەگەلێکی شووشەیی بچووک لە خاکی مانگ و لە ناوچەگەلێک هەبوو کە نێزک لەوێ داکەوتبوو. ئەو مۆرەگەلە، درەوشاوە و چەند ڕەنگ لە نموونەگەلێک بوون کە چین لە ساڵی 2020 ی زایینی گەڕاندبوویەوە بۆ زەوی.

بە وتەی هجیو هۆی لە زانکۆی نانجیانگ کە لە ئەو لێکۆڵینەوە بەشداری کردووە، قەبارەی ئەو مۆرەگەلە جیاوازن. ئاوی ناو ئەو مۆرەگەلە بەشێکی بچووکیان پێک دەهێنێت.

هۆی لە ئیمەیلێکدا لە ئەو بارەوە دەنووسێت: پێویستمان بە ژمارەیەکی زیاتر لە ئەو مۆرە شووشەییگەلە هەیە. لەلایەکی دترەوە ئەبێ سەرەنج بدرێت ژمارەیەکی زۆر بەربڵاو لە ئەو مۆرەگەلە لەسەر مانگ هەیە.

ئەو مۆرەگەلە بە شێوەی بەردەوام ئاو بەرهەم دەهێنن چونکوو بە شێوەی بەردەوام لەلایەن هیدرۆژێنی ناو بای هەتاوی بوردمان دەکرێن.