سەرپەرشتی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی کوردستان وتی: لە 25 ی ڕەشەممەوە تا کۆتایی 11 ی خاکەلێوە یەک ملیۆن و 715 هەزار و 922 گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەکی سەردانی شوێنە مێژوویی، فەرهەنگی و گەشتیارییەکانی پارێزگای کوردستانیان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور مێهرزاد لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ڕێنوێنی کارانی گەشتیاران کە لە ماڵی کوردی سنە بەڕێوە چوو، وتی: لە ڕۆژانی پشوودانی ئەمداڵدا ڕێژەیەکی بەربڵاو لە گەشتیاران سەردانی پارێزگایان کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: بە گوێرەی ئامارەکان لە 25 ی ڕەشەممەوە تا کۆتایی ڕۆژی 11 ی خاکەلیوەی ئەمساڵ یەک ملیۆن و 715 هەزار و 922 گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەکی سەردانی شوێنە گەشتیاری و فەرهەنگی و مێژووییەکانی کوردستانیان کردووە.