نوێنەری ئێزدییەکانی مەجلیسی عێراق بە جەخت لەسەر ئەوەی کە 300 هەزار کەس لە خەڵکی شەنگال هێشتا لە دەرەوەی ناوچەکەی خۆیان ژیان بکەن، وتی: ناوچەی شەنگال پێویستی بە بودجەی تایبەت بۆ ئاوەدان کردنەوە و گەڕانەوەی دانیشتووانی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، شەریف سولەیمان زیادی کرد: ناوچەی شەنگال و زۆربەی ئەو ناوچانەی کە کەوتنە بەر هێرشی داعشەوە، پێویستان بە ئاوەدان کردنەوە و تەرخان کردنی بودجە بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانی هەیە، کەواتە داوا لە بەرپرسانی عێراق کراوە کە بودجەیەک بۆ ئەو ناوچە تەرخان بکرێت.

شەریف سولەیمان جەختی کرد کە لە شەنگال ڕەنجێکی گەورە هەیە، تا جێگایەک کە زیاتر لە 300000 کەس لە خەڵکی ناوچەکە ئاوارە بوون و لە کەمپی ئاوارەکانی هەرێم ژیان دەکەن، کەواتە حکومەتی ناوەندی عێراق ئەبێ هەوڵ بدات بۆ یارمەتیدانیان و غەرامەیان پێبدات.