ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارستانی تەبەس ناوچەیەکی گەرم و وشکە و هاوینانی زۆر گەرم و زستانانی تاڕادەیەک ساردە.
گەرم بوونی زۆر و سارد بوونی زۆر و پلەی گەرمای بەرز و زۆر بوونی ئاستی هەڵم و بە گشتی شوێنگی تایبەتی ئەو ناوچە بووەتە هۆی دروست بوونی ژێئۆپارک لە شاری تەبەس و لە ناو گوندەکانی ئەو ژێئۆپارکە شوێنەواری گەشتیاری، مێژوویی و کشتوکاڵی زۆر هەیە کە هەر یەکە بە شێوەی تایبەت گەشتیاران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.
سەرۆکی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری ساری تەبەس لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: ژێئۆپارکی تەبەس بە ڕووبەری 22 هەزار و 771 کیلۆمەتری چوارگۆش لە باکووری ڕۆژاوای پارێزگای خۆراسان باشوور لە ناوچەیەک بە هەرێمی بیابانی و کەشوهەوای گەرم و وش جێی گرتووە.
بەهەشتی زەوینناسی ئێران
محەمەد عەرەب بە ئاماژە بە ئەوەی کە دیاردە کەم وێنە زەویناسییەکانی ئەو ژێئۆپارکە بریتیە لە سێ بەشی ناوەندی، دیهۆک و دەستگەردان، زیادی کرد: جۆراوجۆری دیاردە کەم وێنە زەویناسییەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو نواچە لە نێو زەویناسەکاندا وەکوو بەهەشتی زەویناسی ئیران ناوبانگ دەربکات.
بە وتەی ناوبراو لە ئەو ژێئۆپارکە لە ئاسەواری پرکامبریەن واتا لە 540 ملیۆن ساڵ لەمەوپێشەوە تا سەرەتاکانی کرتاسە واتا 100 ملیۆن ساڵ لەمەوپێش دەبنیرێت.
کێوی حوشتری
ناوبراو وتیشی: کێوی حوشتری لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری تەبەس بە درێژایی زیاتر لە 200 کیلۆمەتر، ئێرانی ناوەندی لە بیابانی لووت جودا دەکاتەوە و جیاوازی بەرزایی 2200 مەتریی لەگەڵ شاری تەبەس دروست کردووە.
لە پاڵ ئەو زنجیرە کێوەدا، اوچەی هەموار و دەشتایی وەکوو بیابانگەلێک وەکوو کەویری بەربڵاو، تەپۆڵکەی ماسەیی شتۆران، بیابانی جوانی تەبەس و پلایا و ئاسەواری گەشطیاری تایبەت و هەروەها ناوچەی ئازەرین پشتەی ڕەشیش دەبینرێت. دەرەی بەناوبانگی کال جنی، کار سەردەر و کال تەفتو بە تێپەڕینی ئاوی هەمیشەیی، کانی ئاوی گەرم، کانگای نوێ و کۆن و … لە ڕیزی جوانییەکانی ئەوژێئۆپارکەیە.
ئاسەواری مێژوویی-ئایینی
سەرۆکی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری شارستانی تەبەس وتی: باخی مێژوویی گوڵشەن وەکوو نموونەی بەرچاوی باخە ئێرانییەکان بە پێشینە نزیک بە 250 ساڵ، مەزارگەی ئیمامازادە حسێن، ئەرگی کۆنی تەبەس، بەنداوی کۆنیکریت، تاقی شا عەباسی وەکوو شاکاری ئەندازیاری و نەژیارڤانی ، کاروانسەراکان، قوتابخانە و مزگەوتەکان و ئاوهومارەکان بەشێکی دیکە لە بینا فەرهەنگی و مێژوویەکانی ئەو ژێئۆپارکەن.
دەفرایەتی ژینگەیی
بایەخی ژینگەیی ژێئۆپارکەکە لەوانە پەناگەی ئاژەڵانی نای بەندان وەکوو گەورەترین پەناگەی ئاژەڵان و شوینی ژیانی یوزپەڵەنگی ئاسیایی، شوێنی ڕوانی دارستانی سنۆ و گەورەترین شوێنی ڕوانی ئانغوزەی شیرینی ئێرانە.
عەرەب هەروەها ئاماژەیدایە سەر گوند و ناوچە گەشتیارییەکانی ئەو ژێئۆپارکە لەوانە: خرۆ، کۆریت، ئێسفەهک، نایبەند، پەیکو، پیرحاجات، ئەسفەندیار، سۆرۆند و مۆدێر، ئێزمیغان و دەیان گوند و ناوچەی دیکە.