ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: لە ساڵی 1401 بواری مووشەکی یەکێک لە خولە شکۆدارەکانی خۆیی تێپەڕاند. لە ئەو ساڵە مووشەکی بالستیک و زیرەکی زەوین بە زەوینی ڕزوان، مووشەکی کرووزی مەودای بەرز پێوەی زەوینی پاوە، مووشەکی کرووزی لەسەر بنەمای هەوای قاسد، 3 مووشەکی خاڵ پێوەی عاسیف، مووشەکی سەیاد بی 4، مووشەکی کرووزی 200 کیلۆمەتری حەیدەر و چێ کرانی مووشەکی بالستیکی هایپرسونیکی پێشکەوتوو نمایش دران تا ساڵی 1401 ببێتە ساڵێکی تایبەت لە بواری پیشەی مووشەکی ئێران.
لە درێژەدا بە شێوەی کورت تواناییەکانی هەندێک لە گرینگترین مووشەکە خۆجەییە ڕوونوێنی کراوەکان لە سالی 1401 تاوتوێ دەکەین؛
- بەرهەمهێنانی مووشەکی بالستیک لە دژی ئامانجی دەریایی جووڵەر بە مەودای 1500 کیلۆمەتر
ئەو مووشەکە 15 ی ڕەشەممە لە لایەن سەرلەشکەر باقرییەوەڕاگەیێندرا.
ئەو مووشەکە بالستیکە لە گەردوونەوە بە خێرایی هەشت ماخ و بە مەودای هەزار و 500 کیلۆمەتر، ئامانجە جووڵەرەکان دەپێکێت .
- پاوە؛ نوێترین مووشەکی کرووزی ئێران بە مەوداری 1650 کیلۆمەتر
5 ی ڕەشەممە، سەردار حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا وتی: مووشەکی کرووزی نوێ بە مەودای بڕینی 1650 کیلۆمەتر بە ناوی پاوە کردەیی کراوەتەوە.
- مووشەکی کرووزی مەودای زۆری عاسیف چەکی نوێی سۆخۆ 24
18 ی ڕێبەندان ڕوونوێنی کرا و ئەو مووشەکە خاوەن کڵاوەکی بە هێزی ڕووخاندن و تەقینەوەی زۆرە کە دەتوانێت پێکهاتەی قورس لەناو ببات. مووشەکی عاسیف کە بەرهەمی لێزانانی ناوخۆیە لسەر شەڕکەری سۆخۆ24 دادەنرێت.
- چێ کردنی مووشەکی هایپرسۆنیک
19 ی خەزەڵوەر، سەردار حاجی زادە لە چێ کرانی ئەو مووشەکە هەواڵی دا کە دەتوانێت لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو بپەڕێتەوە و بیانپێکێت.
ئەو مووشەکە خێرایی خۆر هەیە و لە کەش و دەرەوەی کەش دەتوانێت مانۆڕ بدات و لە سەرجەم قەڵغانە مووشەکییەکان دەپەڕێتەوە. ئەو مووشەکە سسیتەمی دژە مووشەکی دوژمن دەکاتە ئامانج و وەرچەرخانێکی گەورە لە بواری مووشەکییە.
- ڕوونوێنی لە مووشەکی سەیاد بی 4
15ی خەزەڵوەر، مووشەکی سەیاد بی 4 بە مەودای بڕینی 300 کیلۆمەتر بە ئامادەبوونی ئەمیر ئاشتیانی وەزیری بەرگری و ئەمیر سەباحی فەرد فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش ڕوونوێنی کرا.
ئەو مووشەکە سووتەمەنی سفتی مورەکەب دەخوات. لە ئەو ڕۆژەدا دوایین تاقی کردنەوەی سیستەمی پێشكەوتووی باوەڕ 373 بە مووشەکی سەیاد بی 4 بە سەرکەوتووییەوە ئەنجام درا و مەودای بڕینی ئەو سیستەمە گەییشتە 300 کیلۆمەتر.
- ڕوونوێنی لە مووشەکی بالستیکی ڕزوان
31 ی خەرمانان و لە ڕێوڕەسمی ڕژەی هێزە چەکدارەکان، مووشەکی بالستیکی ڕزوان ڕوونوێنی کرا.
ئەو مووشەکە سووتەمەنی شلە دەخوات و 1400 کیلۆەمتر مەودای بڕینیە.
- مووشەکی کرووزی 200 کیلۆمەتری حەیدەر ڕوونوێنی کرا
7 ی جۆزەردان، سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزەچەکدارەکان لە سەردانی یەکێک لە بنکەنهێنییەکانی ئەرتەش نوێترین مووشەکی کرووزی ئەرتەشی ئێرانی بە مەودای بڕینی 200 کیلۆمەتر بە ناوی مووشەکی کرووزی حەیدەر 2 ی ڕوونوێنی کرد.